بکوژی ئاڤان نەجمەدین بە زیندانی زیاتر لە ١٨ساڵ سزا درا
usr_web171_1
نیسان 6, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
557 Views
ئاڤان نەجمەدین ئەو ژنە کوردەی کە رۆژی دووشەمە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ جەستەی بەچەق شیۆێنراوی لە شاری ستۆک ئۆنترێنت لە ولاتی بەریتانیا دوایی ئەوەی قوتابخانەی مناڵەکانی ئاگاداری پۆلیس دەکەنەوە کە دایکی ٤ مناڵ دوا دەکەوێت لە وەرگرتنەوەی مناڵەکانی، پاش ئەوە پۆلیس سەردانی ماڵی ئاڤان دەکات جەستەکەی بە شێواوی لە مەتبەخی ماڵەکەدا دەدۆزرێتەوە و دوایی لێکوڵینەوە، ٣ کەس لەوانە کە یەکێکیان هاوسەری ئاڤان و برایەکی هاوسەرەکەی دەستگیر دەکرێت، پاش لێکوڵینەوە هاوسەری ئاڤان دان بەتاوانەکەدا دەنێت ودۆینی دادگای بەریتانیا دوایی ١٨٠ رۆژ لە لێکولینەوە بریاری سزایی لایەنی کەم ١٨ و٢٤٥رۆژ بۆ دانا عبدولا هاوسەری پیشوی ئاڤان نەجمەدین دەرکرد.
دوایی وەرگرتنەوەی تەرمی ئاڤان نەجمەدین ،رۆژینی هەینی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا لەڕێوڕەسمێکدا تەرمی ” ئاڤان نەجمەدین” ، قوربانیەکی تری پیاوسالاری و توندوتیژی و کوشتنی ژنان بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئاڤان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕەوەندی کوردی و بەرپرسیارانی ھەردوو ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە خاک سپێرا.
بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمەکە لەم لینکەی خوارەوە ببینە: