با پێکەوە بەر بە کوشتاری خەڵکی غەززە بگرین !

خەڵکی ئازادیخوازومرۆڤ دۆست

ڕیکخراوەکانی داوکیکار لەمافەکانی مرۆڤ وئاشتیخوازان!

دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وهێزی چەکداری سەربازی کەتیبەکانی قەسام سەرلە بەیانی ٧ی ئۆکتۆبەر لەژیر ناوی توفانی ئەقساپەلامارێکی لەناکاوی بەڕێگایی ئاسمانی وزەمینی ودەریاییان بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل دەستپیکرد لە ئاکامدا ژمارەیەك سەرباز ودەیان خەڵکی سڤیل کوژراو بریندارو بەدیلگیران ،حکومەتی ئیسرائیل لەژێر ناوی تۆڵەسەندنەوە لەحەماس، دەستی داوەتە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەدژی خەڵکی فەلەستین بەناوی شمشیری ئاسنیین ەوە ولەسەرو هەرپرەنسیپێکی ئینسانیەوە کەوتۆتە گەمارۆدانێکی ئابوری و سەربازی غەززەو لەهەر ساتێکدا بەتۆپ و فڕۆکەو ڕۆکێت، کەوتۆتە کوشتاری بەکۆمەڵ و خاپورکردنی شوێنی هاوڵاتیان کە تائیستا بەهەزاران قوربانی لەخەڵکی سڤیل لە ژنو منال پیرو پەکەوتە سەندوە وبەسەدان کەسیش ئاوارەو بێ ساوپەناکراون وهەزارانیتریش لەنیو ئاگری شەڕو باروتدا گیریانخواردوە و هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوون لەبەردەمیاندا نەماوەتەوە. بەم جۆرەش حکومەتەکەی ناتانیاهۆ خەڵكی فەلەستینی لەبەردەم کارەساتێکی گەورەی ئینسانیدا ڕاگرتوە. خەڵکی کریکارو زەحمەتکیشی وبیتاوانی ئیسرائیل وفەلەستین قوربانی دوولایەنی کۆنەپەرست وئینسان کوژن کە ساڵانیکە ژیان وئەمنیتیان خراوەتە مەترسیەوە. هەربۆیە ئەم دۆخە کاردانەوەی خێرا لەبەرەی ئازایخواز وخەڵکی موتەمەدینی جیهان دەخوازێ.  پێویستە لەبەرامبەر ئەم دۆخە وئاکامە زیانبارەکانیدا ئازادیخوازان و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی مرۆڤو  چینی کرێکارو هێزە سۆسیالیست و پێشکەوتنخوازەکان، پێبنێنە مەیدانەوە وسنورێك بۆ دەستدرێژەیەکانی ئیسرائیلو ئەو میلیتاریزمە وێرانکەرەی کە بەپشتیوانی ئەمریکاو دەولەتانی ڕۆژائاوا دەستیانداوەتێ دابنێن. خەڵکی  غەززە پیویستیان بەهاوپشتی وکۆمەك وبەهانەوە چوونی خێرای هەموومانە. لەم راستایەدا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بانگەوازی ئازادیخوازو خەڵکی موتەمەدینی جیهان دەکات کەبۆ ڕاوەستانی ئەم جەنگەو بەرگرتن بەلێکەوتەکانی پێبنێنە مەیدانەوە:

١/ ڕاوەستانی دەستبەجێی جەنگ و بۆردومانەکان وێرانکردنی ماڵی هاولاتیانی سڤیل لە هەردوو لا.

٢/ راگرتنی  داگیرکاری وسیاسەتی پاکتاوسازی قەومی وسزادانی بەکۆمەڵی خەڵكی فەلەستین.

٣/ هەڵگرتنی دەستبەجێ گەمارووی ئابووری سەر کەرتی غەزە ورێگە بدرێت بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە بەهانای برینداروئاوارەکانەوە بچن .

٤/ ڕاگرتنی لەشکرکێشی ومیلیتاریزمی ئەمریکاو دەولەتانی تر بۆ ناوچەکەو ڕێگە نەدان بە هەرکۆمەکێکی سەربازی وتەکنیکی بە هەردوو بەرەی جەنگەکە.

٥/ ئازادکردنی دەستبەجێی گیراوەکانی جەنگ لەهەردوولا .

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

١٣/١٠/٢٠٢٣

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *