با هه‌موان پێکه‌وه‌٨ی مارس بکه‌ینه ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژ به سوکایه‌تیکردن به ژنان وده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر منالان !
usr_web171_1
ئازار 25, 2020
ماڵه‌وه
339 Views
ژنان وپیاوانی ئازادیخواز ویه‌کسانیخواز!
لایه‌نگران و به‌رگریکاران له مافه‌کانی ژنان ومنالان!
٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات وده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به نایه‌کسانی وجیاکاری وسته‌مکێشی ژنان له سه‌رجه‌م ژنان و پیاوان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی ده‌که‌ین. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خه‌باتی ڕێکخراوه‌یی ولێنه‌بڕاوی چینی کرێکار‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازی به‌شێک له‌مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نی وداخوازیه ئینکار نه‌کراوه‌کانی ژنانی له وولاتانی پیشکه‌وتووی ئه‌مرۆی دنیادا به‌ده‌ست هێناوه، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێشتا چه‌وساندنه‌وه‌و توند‌و تیژی ونایه‌کسانی وستمه‌کیشی ژنان له‌ژیر سایه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری و به‌کۆیله‌کردنی ئینساندا درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ر بۆیه خه‌بات وتێکۆشان بۆ کۆتاییهێنان بە نایەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نێوان ژن و پیاو به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه له پێناو خەبات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستەمی سەرمایەداری و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسان دوور له سته‌م جیکاری و چه‌وساندنه‌وه.
به‌رێزان!
له‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستاندا ژنان سه‌رباری گرانی وبێکاری و هه‌ژاری ونه‌بوونی خزمه‌گوزاری سه‌ره‌تایی و فه‌سادی ئیداری و گه‌نده‌ڵی و بێموچه‌یی، یاسای دینی و که‌لتوری کۆنه‌په‌رستی و پیاو سالاری..، جیاکاری و سته‌مکێشی و ژێرده‌سته‌یی و ئه‌پارتایدی جنسی و گێچه‌ڵی سێكسی به‌قیزه‌ونترین شێوه به‌سه‌ر ژیانی ژناندا سه‌پێندراوه…ئێمه هه‌موو شاهیدین لە کوردستان ژنان له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتدارێتی خۆماڵیدا، نه‌ک هیچ یه‌ک له‌مافه‌کانیان دانیپێدانه‌نراوه به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ڕووبه‌رووی کوشتن و ئه‌تکردن و گێچه‌ڵ وسوکایه‌تیکردن و ناچاركردنیان به خۆسوتاندن و بەشودانی کچانی مناڵ و ده‌یان موسیبه‌تیتر بوونه‌ته‌وه. ئه‌م رۆژانه هه‌واڵی ده‌ستدریژکه‌رانی جنسی بۆ سه‌رمناڵێکی ٨ سالان دڵی هه‌مووانی ڕاچه‌له‌کاند له کاتێکدا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌وکاره قیزه‌ونه به که‌فاله‌ت و به یاسا له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی کوردستانه‌وه ئازاد ده‌کرین ، نه‌ک هه‌ر ئه‌مانه بگره ژنکوژه‌کان به بڕیاری په‌رله‌مان ویاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی ده‌سه‌لاتداران له‌ژێر ناوی لێبوردنی گشتیدا ڕزگار ده‌کرێن. بانگخوازانێک ده‌رگایان ئاوه‌ڵایه که له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه سوکایه‌تی و بێڕێزی به ژنان بکه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنیت که سیسته‌مێك له کوردستاندا بالاده‌سته پاریزه‌ری سته‌مکاری و پیاوسالاری وسوکایه‌تیکردنه به حورمه‌ت و که‌سایه‌تی ژنان و پیاوان. سیسته‌مێکی سیاسی ده‌ست تێکه‌له له‌گه‌ل ره‌وته ئیسلامیه‌کان ومه‌لاکانیان که له‌نیو وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا کۆکراونه‌ته‌وه و به لیشاو له‌پاره‌و داهاتی خه‌لکی کوردستان ته‌مویل ده‌کرێن . هه‌ر بۆیه هه‌ر ئالوگۆریک له ژیانی ژنان و منالاندا و دانانی سنوریک بۆئه‌و ژینگه نائارامه، راسته‌وخۆ ڕووی له حکومه‌تی هه‌رێم وهه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری چه‌کداره له کوردستان.
له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو سته‌مکیشی و بێمافی و ژینگه دژی ژنه‌ی له‌کوردستاندا به‌ڕێوه‌یه هاوکات ده‌نگێیکی تر له ژنان وپیاوانی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخواز له مه‌یداندا بۆ به‌رگریکردن له‌مافه‌کانی ژنان به‌هێزو قامه‌تی خۆیه‌وه هاتۆته ده‌نگ وکه‌مه‌ری به‌ستووه شه‌ڕی کۆتایهێنان به ستمه‌کیشی ژنان ده‌کات و له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌یه‌وێت سنوریک بۆ وسوکایه‌تکردنه به‌ژنان ومنالان دابنرێت وزمانی سوکایه‌تی کردن به ژنان و پیاوان به‌یاسا قه‌ده‌غه بکات وکۆمه‌ڵگا له فه‌رهه‌نگی زمانی زبر‌و سوکایه‌تیکردن به‌ژنان وتوندوتیژی کوشتنی ژنان دوور بخاته‌وه. ئه‌م شه‌ڕه‌ش هه‌موو ئینسانێکی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازو وپیشکه و‌توخوازی ژنان و پیاوان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان بانگه‌واز ده‌کات عه‌زم جه‌زم بکه‌ین و یه‌کده‌ست له پێناو پاراستنی کۆمه‌ڵگادا ده‌نگی ناره‌زایه‌تیمان یه‌کبخه‌ین.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌مسال له ٨ی مارسدا سه‌رباری یارمه‌تیدان وهاوکاری بێ‌درێغی یاسایی وڕێنمای ژنانی په‌نابه‌ر له ولاته‌کانی ئه‌وروپا، وه‌لامدانه‌وه به کێشه‌و گیروگرفته‌کانیان و دورخستنه‌وه‌یان له ته نهایی و دامه‌زراندنی ژیانێکی نوێ و که‌مکردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌کانیان، کار ده‌کات بۆ نه‌هێشتنی مەترسیەکان لەسەر ژیانی ژنانی په‌نابه‌رو و دژ بە توند‌و تیژی خێزانی و وکوشتنی ناموسی وئه‌و هۆکارە فەرهەنگی وسیاسی و یاساییانەی ئەم دیاردەیە پەرەپێیدەدەن راوه‌ستاوه .هاوکات لەپاڵ بزوتنەوەی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی کوردستاندا بۆ به‌رگریکردن له مافه‌کانی ژنان و منالان به‌ته‌واوی تواناوه پشتیوانی ده‌کات وکار ده‌کات له پێناو ڕاکیشانی پشتیوانی جیهانی بۆ کۆتایهینان به کوشتنی ژنان و نه‌هیشتنی توندوتیژی وجیاکاری و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م مافه مه‌ده‌نی و ئینسانیه‌کانی ژنان و منالان وبه‌رگری له‌به‌ها مۆدرین وئینسانیه‌کان. هه‌روه‌ها پشتیوانی ده‌کات له پێکهێنانی رێکخراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی داکۆیکار له مافه‌کانی ژنان و به‌گه‌رخستنی بزوتنەوەیەکی پێشکەوتنخوازانە و یه‌كسانیخوازانه و پشت بەستوو بە توانا و ئیرادەی راستەوخۆی جەماوەری. بۆ ئه‌مه‌ش دەستپێشخەری گه‌وره‌ی هه‌لسوراوانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز پیویسته. ئه‌مه رێگایه‌که بۆ به‌رگری له ماف وئازادیەکان که یەکسانی ژن و پیاوان زامن بکات ..
فیدراسیۆنی سه‌راسەری په‌نابه‌رانی عێراقی له ٨ی مارسی ئه‌مساڵدا بۆ گۆرێنی ئه‌م دۆخه‌ی ژنان له کوردستاندا پاڵپشت و پشتیوانی ده‌کات له‌م داواکاریانه‌ی خواره‌وه:
١.-هاندانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان قەدەغە بکرێت به‌یاسا و هیچ مه‌لا و بانگخواز و كه‌سێك نه‌توانیت سوکایه‌تی به‌ژنان بکات.
٢.-هه‌رجۆره ده‌ستدریژکردنیک بۆ سه‌ر منالان قه‌ده‌غه‌یه وئه‌نجامده‌رانی له‌گه‌ل سزا‌و یاسای قورس‌دا به‌ره‌ورووببنه‌وه.
٣.– کوشتنی ژنان تاوانی گه‌وره‌یه و پێویسته بکوژانی ژنان هیچ یاسایه‌کی لیبوردن نه‌یانگرێته‌وه و سزای خۆیان وه‌ربگرن.
٤. یاسای باری که‌سێتی كه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ت دانراوه و یاسایی فره‌ژنی لە په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
بانگه‌وازی هه‌ر كه‌سایه‌تی و لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه خۆی به به‌شداری ئه‌م خواستانه و باشكردنی ژیانی ژنان ده‌زانێت، ده‌نگی بخاته پاڵ ده‌نگی حه‌قخوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
01/03/2020