با لە ٨ی مارسدا، هەوڵەکانی خۆمان بۆ باش بوونی دۆخی ژنانی پەنابەر چڕکەینەوە.
usr_web171_1
ئازار 9, 2022
ماڵهوه
212 Views
رۆژی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، رۆژێکە بۆ دهربڕینی ناڕهزایهتی و ڕاوهستانهوه بهرامبهر به نایهکسانی وجیاکاری وستهمکێشی و بێمافی ژنان لە سەراسەری دونیادا.
ژنانی پەنابەری کوردستان، ئەگەرچی بەئومێدێکی زۆرەوە ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکەن ، رێگەی سەخت و پڕ مەترسی دەریایی و ڕیسککردن بەژیانی خۆیان و مناڵەکانیانەوە دەبڕن تا بە ژیانێکی ئارام و ماف و ئازادیەکانیان بگەن، بەڵام بەهۆی یاساکانی پەنابەری وسیاسەتی میڵتیکالچراڵیزمەوە، ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت و جیاکاری دەبنەوە و لە ژیانێکی چاوەڕوانی و دابڕاو و مانەوە لەماڵ وبوون بە پاشکۆی پیاوان ودەیان کێشەی خێزانیتر ڕادەگیرێن.
بەجیا لەمەش ژنانی پەنابەری کوردستان، بەهۆی باڵادەستی فەرهەنگی پیاوسالاری ودینی و قەومیەوە، لەنێو خێزاندا، لەهەڵبژاردنی هاوسەر و کار و پیشە و تێکەڵاوبووندا، بەهەمان شێوە کە لە کوردستانداو لەژێر سایەی دەسەڵاتی حزبە ناسیونالیستەکانی کوردا داسەپاوە، لەئەوروپاش لەگەڵ توندوتیژی و وجیاکاری و سەرکوت بەرەوڕوو دەبنەوە، تەنانەت لە دەرەوەی ووڵاتیش ژنانی پەنابەری کوردستان، دەبنە قوربانی تاوانەکانی کوشتن بەپاساوی ناموسپەرستی. بەڕادەیەك هەموو ئەو کێشەو گرفت و سەرکوتگەریەی کە ژنان لەناوخۆی کوردستاندا لەگەڵی بەرەوڕوون بەشێوەیەك لەشێوەکان کە دەگەنە دەرەوەی ووڵات و ژیانی پەنابەرێتی هەڵدەبژێرن، گیرۆدەی دەبنەوە. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنی کەجیاکاری و ستەمگەری لە سەر ژنانی کوردستان لەسایەی سیستم و دەسەلاتێکی پیاوسالار و کۆنەپەرستی حزبە ناسیونالیستەکانی کورددا ئێرەو ئەوێ ناناسێ.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە دەرەوە بە بەردەوامی دەیان قوربانی کەلتوری گۆێزاوەی پیاو سالاری و توندوتیژی خێزانی هانایان بۆ ئەم رێکخراوەیەی ئێمە هێناوە، یارمەتی وهاوکاری و رێنمایی یاساییکراون و بەرگری لەمافەکانیان کردووە و وهڵام به کێشه و گیروگرفتهکانیان دراوەتەوە. ئێمە بە هانای خێرای ئهو ژنانهوە چووین که قوربانی توندوتیژین، وهیا له کارهساتی خۆکوژی و کوشتن ڕزگاریان بووه. ژنانی پەنابەر کۆمەك کراون کە لەتەنهایی ودابڕان دورکەونەوە و ژیانێکی نۆێ لەم کۆمەلگایانەدا دابمەزرێنن. هاوکات دژ بە توندو تیژی خێزانی و وکوشتنی ناموسی و ئهو هۆکارە فەرهەنگی وسیاسی و یاساییانەی ئەم دیاردەیە پەرەپێیدەدەن ڕووبەروو بۆتەوە و مەترسیەکانی لەسەر ژیانی ژنانی پهنابهر دوورخستۆتەوە.
هەربۆیە فیدراسیۆن لە٨ی مارسی ئەمساڵدا دەنگی نارەزایەتی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی بزووتنەوەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی ژنان وپیاوان لە کوردستان ودەرەوە، وە لەپاڵ ئەم ئۆردوە گەورەیەدا بۆ بهرگریکردن له مافهکانی ژنان بهتهواوی هەوڵ و تواناوه پشتیوانی دهکات و کاردەکات بۆ یارمهتیدان وهاوکاری بەردەوامی یاسایی وڕێنمای ژنانی پهنابهر له وولاتهکانی ئهوروپا، وهڵامدانهوه به کێشهو گیروگرفتهکانیان و دورخستنهوهیان لهمەترسیەکانی توندوتیژی و ته نهایی و دامهزراندنی ژیانێکی نوێ و کهمکردنهوهی ئێش وئازارەکانیان.
بەرزوبەریزبێت ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٥/٣/٢٠٢٢