باهه‌مووان به‌ده‌نگی به‌رز بڵێین ده‌ست له‌که‌مپی کاڵی هه‌ڵگرن .. مافی په‌نابه‌ر‌یان بۆ به‌ڕه‌سمی بناسن

وته‌ی ده‌شتی جه‌مال له‌خۆپیشاندانی به‌رده‌م باڵۆێزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ له‌نده‌ن

24 ئۆکتۆبه‌ری 2016

به ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌موان ده‌که‌ین ..

ئه‌مڕۆ  په‌نابه‌ران له‌که‌مپی کاڵێ و دۆنکێک  به‌ ته‌له‌فون ئاگاداریانکردمه‌وه‌ که‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کیان لی داخراوه‌ له‌لایه‌ن کۆماندۆکانی حکومه‌تی فه‌ره‌نساو له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ هێرش بۆ سه‌ر خیمه‌کانیان ده‌برێت و ژماره‌یه‌کی زۆر ژنو مناڵ له‌نێویاندا گیریان خواردووه‌، داوایانکرد به‌هانایانه‌وه‌ بچین به‌ر به‌و به‌ربه‌رێته‌ی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا بگرین..

شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌یان ئینسانی‌ په‌نابه‌ری له‌نێو ئه‌و سه‌رماوسۆله‌یه‌دا له‌ژێر خیمه‌‌و ده‌واری نه‌شیاودا ڕاگرتوه‌ باس له‌ “دیموکراسی و مافی مرۆڤ “ده‌کات .. خێمه‌کانی په‌نابه‌ران ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ن هه‌روه‌ک چۆن ‌ له‌ماڵ و حاڵی خۆیان هه‌ڵیان ده‌که‌ن به‌ بۆمبه‌کانیان ده‌یانسوتێنن  ئاواش له‌ ده‌ستبه‌رکردنی مافه‌کانیان خۆیان ده‌دزنه‌وه‌ …له‌کاتێکدا به‌شه‌رێتی ئازادیخواز ئه‌وڕاستیه‌ ‌ باش ده‌زانن ئه‌وانه‌ی له‌و که‌‌مپه‌ مه‌مره‌و‌‌مه‌ژیانه‌دا ڕاگیراون قوربانی جه‌نگه‌کانی ئه‌و حکومه‌تانه‌ن که‌ فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا و ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یدان .. شه‌رمه‌زاری بۆ ڕاگرتنی په‌نابه‌ران له‌که‌مپه‌کان ودابڕانیان له‌کۆمه‌ڵگا..  شه‌رمه‌زاری  بۆ حکومه‌تی فه‌ره‌نسا وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌و دۆخه‌یان بۆ په‌نابه‌ران دروستکردوه‌..

به‌رێزان

له‌بیرتانه‌ تۆنی بلێروهاوشێوه‌کانی له‌ژێر بانگه‌شه‌ی “له‌ناوبردنی چه‌کی کۆکوژی، بردنی دیموکراسیدا “چ کاره‌ساتێکی ئینسانیان کرد به‌نسیبی خه‌ڵکی عێراق..ئ ه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مریکاو به‌ریتانیا بوو خه‌ڵکی عێراق و ئه‌فغانستانیان به‌م رۆژه‌ گه‌یاند که‌ تائێستا ئیمه‌ باجی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌ده‌ین.. خه‌ڵکی عێراقیان به‌سه‌ر چه‌ند شوعبه‌ی تایفی و قه‌ومیدا دابه‌شکرد،  ده‌ستورێکی کۆنه‌په‌رستانه‌یان بۆ داتاشین کۆمه‌ڵگایان له‌سه‌ر بناغه‌ی ناسنامه‌ی قه‌ومی ومه‌زهه‌بیو زمانی قسه‌کردن ده‌سته‌به‌نکرد و ئاینده‌یان سپارد ‌ به‌هێزه‌ ره‌شه‌ دینی و قه‌ومی و عه‌شیره‌ته‌کان که‌ حکومی عێراق بکه‌ن .. بینیتان چ کاره‌سات و توندتیژیه‌کی لێکه‌وته‌وه‌ که‌ به‌هه‌زاران ئینسانی بێگوناح گیانی له‌ده‌ستداو که‌م ئه‌ندام ئاواره‌ بوو….هه‌ر یه‌ک هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستها به‌هه‌مان شێوه‌ به‌به‌هانه‌ی “ڕزگارکردنی موسڵ و کۆتایهێنان به‌داعش” چاره‌نوسی یه‌ک ملیۆن و نیو له‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نیان خستۆته‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی بۆمبه‌کانیان و  ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگایه‌ک خاپور بکه‌ن.. به‌ڵام ئه‌وانه‌ درۆ ده‌که‌ن به‌هانه‌کانیان ته‌نها پروپاگه‌نده‌ی شه‌رعێتدانه‌ به‌ شه‌ڕه‌کانیان ..ئه‌وان بۆ شه‌ڕی داعش و کۆتایهینان به‌ داعش ناچنه‌ موسڵ،  چه‌نده‌‌ تالیبانو قاعیده‌یان کۆتایی پێهێنا ئه‌وه‌نده‌ش داعش .. خه‌ڵکی دنیا ئه‌و ڕاستیه‌ باش ده‌زانێت قاعیده‌و داعش و هاوشێوه‌کانی ده‌سکردی خۆیانن .. ئه‌وانه‌ شه‌ڕی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به‌ کرده‌وه‌ی‌ سه‌ربازیو له‌شکرکێشیه‌یان تیرۆر و تیرۆریستان ڕوو له‌ زیادبوون ده‌کات و نائارامی زیاتر رووبه‌ڕوومان ده‌که‌نه‌وه‌ ئاگری ئەم تیرۆریزمە خۆشتر دەکات و زەمینەی مانەوەو درێژەکێشانی دەهێڵێتەوە. ….له‌بیرتانه‌ ژنانو پیاوانی خۆڕاگری کۆبانی کاتێک شه‌ڕ شێلگیرانه‌ دژی خۆینڕێژه‌کانی داعشیان ده‌کرد ئه‌م وڵاتانه‌ نه‌ک هه‌ر پشتیوانیان نه‌ده‌کرد به‌ڵکو به‌پێش چاوی جیهانه‌وه‌ چاویان له‌هاوکاری وڵاتانی تورکیاو سعودیه‌ بۆ داعش ده‌پۆشی ..ئه‌وه‌ پرسیار نیه‌  دوساڵ زیاتره‌ داعش نیوه‌ی خاکی عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو حزبه‌کانی لایه‌نگرانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ بازرگانیان له‌گه‌ڵ ده‌کردن ونه‌وتیان لێده‌کڕین و به‌پێش چاوی کامیراکانی ئه‌مریکاو دنیاوه‌ به‌ڵام بێده‌نگ بوون…ئه‌وانه‌ درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن شه‌ڕی داعش ناکه‌ن .. ئه‌و هێزانه‌ که‌ خۆیان ده‌وریان بووه‌ له‌پشێوی و لێکترازانیان ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌بێ ئاکامه‌که‌ی قبوڵ بکه‌ن..‌هه‌ربۆیه‌ په‌نابه‌رانی که‌مپی کاڵی قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وتانه‌ی ئه‌وانن، له‌ده‌ست جه‌هه‌نمی ئه‌وان هه‌ڵهاتوون …با پێمان بڵێن کاتێک له‌سه‌ره‌وه‌ بۆمبی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی بتکوژێت و له‌خواره‌وه‌ داعش وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کار بهێنێت ؟..ڕێگایان چیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ده‌رفه‌تێک بگه‌ڕێن تاژیانی خۆیان و مناڵه‌کانیان ده‌ربازبکه‌ن..هه‌ربۆیه‌‌ ئه‌وانه‌ی له‌که‌مپی کاڵێن هه‌موو مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ نه‌ک هه‌ر مافی په‌نابه‌ریان بۆ به‌ڕه‌سمی بناسرێت به‌ڵکو وه‌ک هاوڵاتی ماف یه‌کسانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ ته‌ماشا بکرێن.. ئێسته‌ کاتی ئه‌وه‌یه‌ جیهانی هاوچه‌رخ و رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له‌ مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌ره‌یه‌کی توندو مه‌حکه‌می خۆمان دروست بکه‌ین دژ به‌ جه‌نگه‌کانیان بێینه‌ مه‌یدان.. دژ به‌ ده‌خاڵه‌تیان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا، داوای ده‌ستبه‌جی ڕاگرتنی بۆمبارانکردنو هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانیان بکه‌ین…. ڕێگا بکه‌ینه‌وه‌ و پشتیوان بین بۆ هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی که‌ بیه‌وێت ئیراده‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئینسان، به‌ره‌ی ئازادیخوازی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ به‌ پشتیوانی ئێوه‌ ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ڕاسته‌قینه‌ بێت بۆ کۆتایهێنان به‌ داعش و هاوشێوه‌کانی… کۆتایهێنان به‌ تیرۆریزمی ئیسلامی و‌ تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی کاری بەشەریەتی موتەمەدینو ئازادیخوازی دونیایە… دەبا هه‌مووان به‌ده‌نگی به‌رز بڵێین ده‌ست له‌که‌مپی کاڵی هه‌ڵگرن ..مافی په‌نابه‌ر‌یان بۆ به‌ڕه‌سمی بناسن، ئه‌و مناڵانه‌ی که‌سوکاریان لێره‌یه‌ به‌که‌سوکاریان شادیان بکه‌نه‌وه بیان هێنن… ‌

باهه‌موو بڵێین په‌نابه‌ران به‌خێربێن

سوپاس بۆ هاوکاری و ئینسان دۆستیتان

ئه‌م وتاره‌ به‌زمانی ئینگلیزی پیشکه‌شکراوه‌ 

Contact:

IFIR:PO.BOX1575, Ilford London IG1 3BZ UK.CONTACT:00447856032991,07895976547or

07895636633 Fax:08715288651www.csdiraq.com www.federationifir.com   ifir@hotmail.co.uk

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *