بانگەوازێك بۆ خەڵکی مرۆڤدۆستی کوردستان!
usr_web171_1
تشرینی دووهم 28, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
671 Views
بانگەوازێك بۆ خەڵکی مرۆڤدۆستی کوردستان!
بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆسەر باکوڕی رۆژهەڵاتی سوریا هەزاران خێزان ئاوارەبوون و بەشێك لەو ئاوارانە هاتونەتە هەرێمی کوردستانەوە کە پێویستیان بە هەمووجۆرێك هاوکاریە، بۆیە ئێمە وەکو ئەرکێکی مرۆیی داوامان لە ئێوەی مرۆڤدۆست هەیە کە بەهەرشێوەیەك دەتوانن هاوکاری ئەو خەڵکە لێقەوماوو ئاوارەیە بکەن.
ئێمە وەکو بزوتنەوەی دژی هەژاری و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە کەمپینێك ڕادەگەیەنین و هەر بەڕێزێك دەیەوێ لەرێگای ئێمەوە هاوکاریەکانیان بگات بە ئاوارەکان، دەتوانن پەیوەندی بکەن بەو ژمارە تەلەفۆنانەی کە لە خوارەوە ڕامان گەیاندوە:
بۆ ئاگاداری ئێوە ئەو شتانەی پێویستن:
١/ خۆراك
٢/ جلوبەرگ و پێلاو( گەورەو بچووك)
٣/ شیر و دایبی مناڵ
٤/ بەتانی و ڕاخەر
٥/ پارە.. ئێمە دەتوانین ئەو کەلوپەلانەی کە پێویست بن بۆیان بکڕین و بەسەریاندا دابەشی بکەین. هەروەها پسووڵەی خەرجی کەلومەپەلەکان لە ماڵپەڕی خۆماندا بڵاودەکەینەوەو وێنەیەکی بۆ ئەو کەسانە دەنێرێنەوە کە پارەکانیان ناردوە.
هەروەها ڕاپۆرتی دابەشکردنی سەرجەم هاوکاریەکان بە ئاگاداری ڕای گشتی دەگەیەنرێ.
لەهاوکاری بەهانەوە هاتنتان ئەوپەری سوپاس گوزار دەبین.
ژمارەی تەلەفۆنەکان: ٠٧٥٠١١٣٠٩٨٦ ٠٧٧٢١٠٥٠٣٥٢ ٠٧٥١٠٣٩٣٨٥٤
بزوتنەوەی دژی هەژاری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان
٣١/١٠/٢٠١٩