کارل مارکس هەڵگری فەلسەفەی ئینسان گەرایی وتویەتی”باوەروفەرهەنگی باولەهەر کۆمەڵگایەکدا، باوەری ئەو چینەیە کە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە”هەر بۆیە ئەوەی ئینسانەکان گیرۆدەی ڤایرۆسی ڕاسیزم دەکات چینە داراو دەسەڵاتدارەکانی کۆمەڵگان.دەنا ئینسان لەناوەرۆکی خۆیدا ئینسان دۆستە ودژی نایەکسانیە”
کورتەی ووتارێکی من لە ٢٠نۆڤەمبەری سالی ٢٠١٠ لە خۆپیشاندانیکی دژی راسیزم لەشاری نیو کاسڵ بەپیویستم زانی بیهینمەوە ..
بەداخەوە ئیستا نوخبەیەکی کەم لەکوردستاندا بەهاوکاری دەزگاکانی راگەیاندنی دەسەڵات.. کەمپەینیان دژ بە ئاوارە عەرەبەکان بەرێخستوە کە ئەرکێکی گەورەدەخاتە ئەستۆی ئازیخوازان وئینسان دۆستان بەهەررێگایەک پیان دەکرێت بەتوندی بەرامبەری رابوەستن.دەشتی جەمال
لەم سەردەمەی پیشکەوتنی کۆمەڵگای بەشەریەتدا، ڕاسیزموجیاکاری شەرمەزاریە. سەردەمێک کە ئینسانەکانی ئەم گۆی زەویە یەک میژوو ویەک چارەنوس کۆی کردونەتەوە ولەبەرامبەر یەک سیستەمی چەوسینەرانەو زاڵمانەدا ڕای گرتوون. شەرمەزاریە کەسانێک کە شانازی بەنەتەوە و ئاین وفەرهەنگی خۆیانەوە بکەن وخۆیان لەشاریی مەدەنیەتی کۆمەڵگا و چارەنوسی ئینسانەکان دابڕێنن. شەرمەزاریە بۆ سیستەمێک کە ژنبوون وفەلەستینی بوون وئیسلامی بوون و بوودایی بوون و جولەکە بوون دەکاتە بیانووی مەزنگەرایی گروپێک بەسەر ئەوانی ترەوە.
شەرمەزاریە بۆ دەسەڵات وسیستەمێک کە بەنابەری بەبەرگی ئینسانی ئاوارەو کۆمەڵگای دوای جەنگ و کاولکارریدا دادەسەپێنێ وژیانی لاوەکی بەسەردا دادەبڕێنێ. بەهرەمەند بوونی هەموو ئێمە لە مافێکی زۆر سادە کەمافی نیشتەجێبوونە دەکاتە شتێکی مەحاڵ وسەراب.
ئینسانەکانی ئەم سەردەمە بەڕۆشنی ئەوڕاستیە لە ڕووداوەکان دەبینێ کە یەک چارەنووسیان هەیە. کاتێک شەر لە عێراق وئەفغانستان سەرهەڵدەدات ژیانی سەراپای ئینسانی ئەم گۆی زەویە لەگەل مەینەتی ئینسانی بەرەو ڕوودەبێتەوە. کاتێک ڕووداوی سونامی وتەقینەوەی بورکان وبڵاوبوونەوەی برسێتی لە هەروڵاتێک بێت ئەوا گشت بەشەرێت ڕووبەرووی زیانی گەورە دەبێتەوە. تەنانەت کاتێک دەوڵەتی ئیسرائیل ئینسانەکان بەدیوار لێک جیا دەکاتەوە بەشەرێتی ئەم سەردەمە ڕووبەرووی رق وکینەی کۆێرانە ئاینی ونەتەوەیی دەکاتەوە. کاتێک کۆمەڵگا بەسەر ژنوپیاودا دابەش دەکرێت نیوەی ئینسانەکان ژیردەستەو کۆیلە دەکرێت..بەم هۆیەشەوە ماکینەی کوشتارو بەدبەختی گیرۆدەیی بەشەرێت دەکات..بەڵام دووبارە هەموو ئەم جیاکاری و راسیزمە لە کۆیەوە سەرچاوە دەگرێ؟
جیاکاری وڕاسیزم، لەبنەڕەتەوە لەفەرهەنگونە لەسیاسەت وئایدۆلۆژیای ئینسانەکانەوە سەرچاوەی نەگرتوە بەڵکو ئەم دیاردەیە ڕیشەی لە کۆمەڵگای چینایەتیو سەرمایەداریدایە. لەم چوارچیوەیەشدا باوەڕو سیاسەت فەرهەنگی ڕاسیستی وجیاکاری باوەرو سیاسەتی گروپێکە کە دەسەلاتی بەدەستەوەیە.هەروەک کارل مارکس هەڵگری فەلسەفەی ئینسان گەرایی وتویەتی”باوەروفەرهەنگی باولەهەر کۆمەڵگایەکدا، باوەری ئەو چینەیە کە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە”هەر بۆیە ئەوەی ئینسانەکان گیرۆدەی ڤایرۆسی ڕاسیزم دەکات چینە داراو دەسەڵاتدارەکانی کۆمەڵگان.دەنا ئینسان لەناوەرۆکی خۆیدا ئینسان دۆستە ودژی نایەکسانیە”
سیستەمی سەرمایەداری کە خۆی لەسەر جیاوازی چینایەتی دامەزراوە.سیستەمێکی نەژادپەرست وئاپارتایدە. جیابوونەوەی ئینسانەکان بەسەرمایەدارو کرێکار، بەهەژارو ودەسەڵاتدار ڕیشەی سەرهەڵدانی هەمووجیاکاریەکانە. چینی بۆرژوازی وسەرمایەدارن بۆ ئەوەی بازاڕی قازانج وکەڵەکەی سەرمایەیان بکەنە سیستەمێکی ئەبەدی، پێویستیان بەوە هەیە کە ئینسانەکان لە یەکتر دابڕێنن ولەرێگای بەبەرداکردنی ناسنامەی درۆزنانەی ئاینی ونەتەوەیی وڕەگەزی بیان خەنە شەری یەکترەوە تا نەتوانن پەی بەسەرچاوەی ستەم وچەوسانەوەی چینایەتی بەرن.
دەسەڵاتدارانیش بۆ راگرتنی جیاوازی چینایەتی، میدیاو نوسەرو قوتابخانەی تیۆری وئایدۆلۆژی وهونەرفەرهەنگی ڕاسیستی دەخاتە خزمەتی گێژکردنی ئینسانەکانەوە وساڵانە بە ملیاردۆلاری بۆ سەرف دەکات تائەم واقعیتە تاڵە بەسەر کۆمەڵگادا بهێڵێتەوە.
سەرمایەداری وکۆمەڵگای چینایەتی خۆی سیستەمێکی ڕەگەزپەرستی وجیاکاریە. ئەم ڕاستیە نە بەرژێمە لیبڕاڵ ودیموکراستەکان ونە بە دیکتاتۆرەکان دادەپۆشرێ. ئاخر ئەوە نیە لەدڵی ئەوروپای دیمکراسیدا مۆڵتی کالچرالیزم(نسبیەتی فەرهەنگی) کراوە بەفەرهەنگی جیاکاری ئینسان لەسەر بنەمای فەرهەنگی خۆ وڵاتی؟ ئاخر ئەوەنیە کە هەر لەم سیستەمە دیموکراسیانەی ئەوروپادا، ئینسانەکان پێناسەی پەنابەری وجیاکراونەتەوە و لە ژیان وسەرەتارین مافەکانیان دابڕێنراون..؟ بەڵام ئەگەر سەرمایەداری وکۆمەڵگای چینایەتی سەرچاوەی هەموو جۆرەکانی ڕاسیزمە، پێویستە چی بکەین کۆمەڵگای بەشەری لە نەخۆشی وڤایرۆسی ڕاسیزم پاک بکەینەوە وناسنامەی ئینسانی بۆ بەشەرێت بگێرینەوە؟
وەڵامی ئەمەش زۆر سادەیە: جیاوازی چینایەتی مەهێڵن بۆ ئەوەی هەموو جۆرەکانی ستەم وچەوسانەوە وجیاکاریش نەمێنێ. ئەمە کاری چینی کرێکارو هەموو ئەو ئینسانانەیە کە بەرژەوەندی خۆیان لە کۆمەڵگایەکی ئازادو یەکسان و ئینسانیدا دەبیننەوە. بزووتنەوەی دژی ڕاسیستی بەشێکە لە پەیامی چینی کرێکارو خەباتەکەی بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی ئینسانی…