ئەمرۆ تەرمەی چوار پەنابەر دەگاتە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر
usr_web171_1
ئهیلول 19, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
662 Views
کوردستان -١٩-٩-٢٠١٥:
ئامانج عبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ئەمرۆ تەرمی ٤پەنابەر لەو١٦پەنابەرەی کوردەی لە شاحینەکەی ڤینا لە نەمسا گیانیان لەدەستدا، دەگاتەوە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر”
ئامانج ئەوەشی ووت” کاک خەلیل ولوقمان برای قوربانیەکان لە پەیوەندیان لەگەل فیدراسیۆندا رایانگەیاند: ئیمە پشکنینی دئین ئەیمان کردوە هەروەها پەنجەموری قوربانیەکانمان لە فەرمانگەی پاسپۆت وەرگرتوە وتەرجەمکراوە و نیراوە بۆ نوسینگەی پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم وچاوەروانییین تەرمەکانی ئەوانیش بنێرنەوە”
هەروەها ئامانج عبدولا ووتی “دوای ئەوەی هەواڵمان بیست لە٧١ قوربانیەکە ژمارەیەکیان هاولاتی عێراق وکوردستانن لەلایەن کەسوکاریانەوە ئاگادارکراینەوە ئیمەش لەگەل بەریوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و حکومەت پەیوەندیمانکرد”
ئامانج ووتی”ئیمە بەناوی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە پرسەو سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیەکان دەکەین ، داوکاری حکومەتی هەرێم هاوکاری ناردنەوەی تەرمەکانیان بکات و کەسوکاری ئەو مەرگەساتە قەرەبۆ بکاتەوە”
ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن ناوی قوربانیەکان بلاودەکاتەوە:
ناوی قوربانیان
ژ
|
نـــاوی ســـیانی
|
دانیشتووی
|
١
|
ئیبراهیم محمد صاڵح حسن
|
گەرمیان
|
٢
|
ئاسۆ حمە صاڵح عبدالکریم
|
٣
|
محمد صاڵح قادر
|
٤
|
ئازاد ڕحیم احمد
|
٥
|
سعید عوسمان محمد مصطفی
|
سلێمانی
|
٦
|
شوان جمال حسین
|
٧
|
زەردەشت محمد ابراهیم
|
٨
|
عبدالخالق محمد ابراهیم
|
٩
|
ئەلین حازم گلیی
|
دهۆک – زاخۆ
|
١٠
|
ئەلەند حازم گلیی
|
١١
|
هیرش گلیی علی
|