“ئێمه‌ سیاسه‌تمان ئه‌وه ‌نیه‌ هانی خه‌ڵک بده‌ین که‌شوێنی خۆیان به‌جێ بهێڵن وڕێگای په‌نابه‌ری بگرنه‌ به‌ر، هانی که‌سیش ناده‌‌ین به‌مانه‌وه‌ له‌هه‌ڵومه‌رجێکدا که ‌ئیختیاری خه‌باتکردن نابێته‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ک بۆ گۆڕینی جه‌هه‌نه‌مێک که‌ ئینسانه‌کانی تێدا ڕاگیراوه”.

دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەڵامی پرسیارێکی خۆێنەری بۆپێشەوە دەداتەوە  لە ژمارەی ٥١

خوێنەرێکی بۆپێشەوە لەبەرامبەر بڵاوبوونەوەی بابەتێکی نوێنەری فیدراسیۆن له‌ توركیا لە ژمارەی پێشووی بۆپێشەوەدا دەڵێت:”هانی خەڵک دەدەن بۆ دەرچوون، هەروەها قاچاغچێکان سوودمەند دەبن لەو کارە، قاچاغچێکان خواخوای قسەیەکیانە لە ڕۆژنامەیەکەوە، دوو ئەوەندەی تری پێوە دەنێن بە قازانجی خۆیان.

حزبی سیاسی خوازیاری هاتنە دەرەوەی خەڵک نییە لەو شوێنەی بە شوێنی کاری سیاسی خۆی دەزانێت، بەڵکوو ڕێگای خەباتیان نیشان دەدات…لەو بارەیەوە سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەران وەڵام دەداتەوە”

ده‌شتی جه‌مال: ئێمه‌ وه‌ک فیدراسیۆن سیاسه‌تمان ئه‌وه ‌نیه‌ هانی خه‌ڵک بده‌ین که‌شوێنی خۆیان به‌جێ بهێڵن وڕێگای په‌نابه‌ری بگرنه‌ به‌ر، هاوکاتیش هانی که‌سیش ناده‌‌ین به‌مانه‌وه‌ له‌هه‌ڵومه‌رجێکدا که ‌ئیختیاری خه‌باتکردن نابێته‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ک بۆ گۆڕینی جه‌هه‌نه‌مێک که‌ ئینسانه‌کانی تێدا ڕاگیراوه‌.

به‌م جۆره‌ش له‌سه‌رێکه‌وه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌ها ته‌بلیغات و بانگه‌شه‌یه‌ک نییه‌ تاخه‌ڵکی ڕوو له‌ژیانی په‌نابه‌ری بکه‌ن، چونکه‌ هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی په‌نابه‌ری له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک وله‌ دونیای ئه‌مڕۆدا،  ئه‌وه‌نده‌ ته‌وژمێکی بابه‌تی و به‌رفراوانه‌ که‌پیویستی به ‌بانگه‌شه‌ بۆکردن نییه‌. به‌تایبه‌تی په‌نابه‌ریی وه‌ک دیارده‌یه‌کی سه‌رده‌م، ڕیشه‌ی له‌نیزامی سه‌رمایه‌داری وناکۆکیه‌کانیدایه‌، قه‌یرانه‌ سیاسی وئابوریه‌کان، جه‌نگ وپێکدادانی هێزه‌کان،  تا دارمانی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا ونه‌مانی ئه‌منیه‌ت و ژیان.. که ‌له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوکومه‌ته‌ بۆرژوازیه‌کاندا کردۆته‌ گۆشه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی سیناریۆی ڕه‌ش له‌سه‌رده‌می ئیستاماندا، شه‌پۆله‌کانی په‌نابه‌ری وهه‌ڵهاتن له‌زێدی خۆی له‌پاڵ بێکاری و هه‌ژاری و تێکچوونی ژێنگه‌و بلاوبوونه‌وه‌ی ده‌ردو نه‌خۆشی..دا کردۆته‌ دیارده‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌دونیای ئه‌مڕۆدا، دیارده‌یه‌ک که‌ئیتر پیوستی به‌هاندانی که‌س نییه‌ تا ‌ڕێچکه‌ وسه‌ره‌ی بۆ بگرێ. له‌سه‌رێکی تریشه‌وه‌ ئێمه بڕوامان به‌ ئازادی هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان ونیشته‌جی بوون وکۆچ وگۆیزانه‌وه‌ی ژێانی هه‌رتاکێکە‌، ئه‌مه‌ به‌مافی هه‌ر ئینسانیک ده‌زانین، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌ش بەکاری خۆمان نازانین که‌‌هانی که‌سان بده‌ین به‌مانه‌وه‌ له‌شوێنی خۆیان، ئه‌ویش به‌و حاڵه‌وه‌ که ‌مانه‌وه‌ ببێته‌ مایه‌ی ‌ته‌حه‌مولکردنی هه‌زارویه‌ک مه‌ترسی وهه‌ڕه‌شه‌و کوشتارو برسێتی وچه‌ندین ده‌رده‌سه‌ری تر‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌سیاسه‌تی خۆمانی ده‌زانین له‌م باره‌وه‌ ئه‌وەیه‌ که‌ :

یه‌که‌م، له‌ئاستێکی گشتیدا بانگه‌شه‌ بۆ خه‌باتێکی شۆڕشگێرانه‌ی چینایه‌تی ده‌که‌ین که‌ڕێگا چاره‌ی گۆڕینی دۆخی ئێستای کوردستان و له‌به‌ینبردنی زه‌مینه‌کان وئه‌و هۆکاروهه‌لومه‌رجه‌ ئالۆسکاوه‌ی که‌ پاڵ به‌خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌نێت به‌ناچاری ڕیگای په‌نابه‌ری بگرنه‌به‌ر، ده‌خاته‌به‌رپێی خه‌لکی کوردستان وداواده‌که‌ین که‌هاووڵاتیانی کوردستان چ له‌ناوخۆی کوردستان و چ له‌ده‌ره‌وه‌دا ئه‌م ڕیگایه‌ به‌ڕیگای ڕزگاری له‌دۆخی ناهه‌مواری ئێستا هه‌لبژێرن و وه‌ک ڕیزێکی خه‌باتکارانه‌ یه‌کگرتوان له‌ژێر ئالاکه‌یدا کۆببنه‌وه‌.

دووەم: له‌ئاستێکی تایبه‌تردا هه‌وڵده‌ده‌ین که‌ کێشه‌و گرفته‌کانی سه‌رڕیگای ژیانی ئاواره‌یی وپه‌نابه‌ری له‌سفر نزیک بکه‌ینه‌‌وه‌ بۆئه‌مه‌ش جگه ‌له‌ دانی ڕێنمایی وئامۆژگاری، ئه‌وه‌ی له‌توانماندابێت ده‌ستی هاوکاری و کۆمه‌ک درێژده‌که‌ین تا ئه‌وانه‌ی ناچار کراون ڕیگای په‌نابه‌ری بگرنه‌ به‌ر به‌که‌مترین ده‌رده‌سه‌ری بگه‌نه‌ که‌نارێکی ئارام و لایەنی که‌م لە ژیانێکی ئاسۆده‌ به‌هره‌مه‌ندبن.

مێژوی خه‌باتی فیدراسیۆن ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ که‌ئێمه‌ هه‌میشه‌ به‌شێک بووین له‌به‌ره‌یه‌کی چینایه‌تی وئینسانی که‌به‌رده‌وام تێکۆشاوه‌ له‌ ریزی دژ به‌  فه‌زای‌ جه‌نگ وگێژاوی سیاسی ونائارامی کۆمه‌لایه‌تی، ئێمه‌ به‌شێک بوین له‌وخه‌باته‌ی که ‌له ‌کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌دژی زولم وسته‌مگه‌ری له‌ئارادایه‌. خه‌باتی به‌ره‌یه‌کی پێشکه‌وتنخواز که ‌گۆرینی کۆمه‌ڵگای کوردستانی به‌ئاراسته‌ی ژیانێکی ئازادو خۆشگوزه‌ران و مرۆڤدۆستی کردۆته‌ ئامانجی خۆی وبروای وایه‌‌ ئه‌گه‌ر رۆژگاریک پارسه‌نگی هیز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چینی کڕیکارو خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش وئازادیخوازان بگۆڕدرێ وکیشه‌ سیاسی و ئابووری کۆمه‌لایه‌تیه‌کان به‌و ئاراسته‌یه‌دا چاره‌سه‌ر بکریت که‌‌ئازادی وخۆشگوزه‌رانی ودابینکردنی ئه‌منیه‌ت سه‌قامگیربکات وسیسته‌مێکی حکومرانی وا له‌‌سه‌رکاربێت که‌ حورمه‌ت وکه‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان بنه‌مای به‌ڕیوه‌بردنی ولات بێت، ئه‌وا نه‌ک هه‌ر ده‌کرێ دیارده‌ی رووکردنه‌ هانده‌ران به‌ ڕێگای پر ده‌رده‌سه‌ری و تراژیدیای خه‌مناک که‌م بکاته‌وه‌، به‌لکو مافی بینینی دنیاو سەفەرو هاتووچۆ قانونی بکاته‌وه‌ و وه‌ک مافێک تاکی کۆمه‌لگای لێ به‌هره‌مه‌ند بکات.

له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران سه‌رباری ئه‌وه‌ ئه‌رکانه‌ی ‌ بۆ خۆی داناوه‌ كه‌ وه‌لام به‌ کیشه‌و گیروگرفته‌کانی په‌نابه‌ران بداته‌وه‌، له‌یه‌که‌م رۆژی هه‌لبژارده‌ی هاتنه ‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌لگای کوردستانه‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ ڕینۆێنی دروست بخاته‌ به‌رده‌م په‌نابه‌ران وئاشنایان بکاته‌وه‌ به‌ مافه‌کانی خۆیان بۆ کۆێ بچن باشه‌‌ ،چی بکه‌ن باشه‌ وه‌ چۆن نه‌که‌ونه‌ به‌رده‌م یاری بانده‌ قاچخچیه‌کان وئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤه‌کانه‌وه‌ ده‌که‌ن.. له‌رابردوودا وه‌لامی چه‌ندین ئیدعا و زانیاری ناڕاستمانداوه‌ته‌وه‌ که‌ گه‌یشتۆته‌ به‌رده‌م نۆێنه‌ران و هه‌لسوروانی فیدراسیۆن له‌ ولاته‌ جۆراجۆره‌کان به‌تایبه‌تی وولاتی تورکیا ….هه‌روه‌ها فیدراسیۆن  هه‌وڵده‌دات په‌نابه‌ران خۆیان ئیراده‌ بنۆێنن و ڕێکخراو و یه‌کگرتویان بکات به‌ ئاسۆیه‌کی مرۆڤ دۆستانه‌و‌ وسیاسی ، تا بتوانن  به‌رگری له‌ خۆیان بکه‌ن وه‌ خۆشیان وه‌ک  هێزێکی کاریگه‌ر بۆ داکۆکی له‌مافه‌کانیان  بێنه‌ مه‌یدان، ده‌وریان هه‌بێت له‌ ئالۆگۆڕه‌ سیاسی وکۆمه‌لایه‌تیه‌کانی کوردستان، چونکه سه‌رئه‌نجام ‌ هه‌رئاڵوگۆڕێک له‌باشبوونی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌ستکه‌وتێکه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه ی رووکردنه‌ هاندەران و‌ دیارده‌ی په‌نابه‌ری . زیاتر له‌مانه‌ش فیدراسیۆن هه‌ولده‌دات په‌نابه‌ران له‌ وکۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ بزانن و به‌شێک بن له‌وجولانه‌وه‌ ناره‌زایتیانه‌ی کریکاران وحزب و رێکخراوه‌ چه‌پ وکۆمۆنیسته‌کان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی راسیستی و نه‌ژاد په‌رستانه‌ و سیاسه‌تی سک هه‌لگوشین .

ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ تا کوردستان له‌ نیو قه‌یران و سه‌رگه‌ردانی و پشیوی کۆمه‌لایه‌تی و نادیاری چاره‌نوسیدا بخولێته‌وه‌، به‌ده‌ر له‌ ویستی ئیمه‌ که‌سانێک هه‌ن که‌ نائومید ده‌کرین و ڕێگای واقعی خۆیان وون ده‌که‌ن به‌ ناچار بۆ رزگار بوون له‌ ودۆخه‌ ،رێگای هانده‌ران هه‌لده‌بژیرن و ئیمه‌ش ئه‌رک و به‌رنامه‌ی ئەوپەری چالاكمان‌ ئه‌وه‌یه‌ هاوکاریان بکه‌ین و وه‌لام به‌ پیداویستیه‌کانیان بده‌ینه‌وه‌و له‌ پالیاندا رابوه‌ستین. ، ڕێگه‌یان پینیشانبده‌ین كه‌ نه‌که‌ونه‌ ده‌ست ئه‌و بانده‌قاچخچی ویژدان مردوانه‌ ‌تا ده‌ستیان ببڕن و فێڵیان لی بکه‌ن، ناچار نه‌بن ڕێگای سه‌ختی ده‌ریاو زه‌ریاو که‌شتی مه‌رگ هه‌لبژیرن وخۆیان و خیزان و مناڵه‌کانیان بخه‌نه‌ به‌رده‌م ڕیسک و مه‌ترسی ، حورمه‌ت وکەسایەتیان نه‌شکێنن..   ئه‌وکه‌سانه‌ به‌ ئاسانترین شێوه‌ وکه‌م ده‌رده‌سه‌رترین ڕێگا مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن له‌ وولاتانی ئه‌وروپا. هه‌ر بۆیه‌ بلاوکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کانی فیدراسیۆن بۆ گه‌یشتن به‌که‌نه‌دا به‌ ڕێگای سپانسۆر، هه‌ولێکه‌ له‌و راستایه‌دا.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *